هەواڵ و چالاکی

سیمینارێك به‌ناونیشانی (ناساندنی ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپانیای هواوی )به‌ڕێووه‌ چوو

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری (2018/4/22)   به‌ئاماده‌بوونی (م.رێبوار به‌ختیار ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر و  سه‌رۆك به‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران خوێندكار  (ره‌ز به‌ها) خوێندكاری قۆناغی سێیه‌م له‌به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری  سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای (هواوی) ته‌كنه‌ لۆجیاو ئامێره‌  زیره‌كه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئه‌نجامدا .

 خوێندكار (ره‌ز به‌ها) یه‌كێكه‌ له‌و خوێندكارانه‌ی به‌هاوكاری كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژنه‌وه‌ی زانستی به‌ لێهاتووی تواناناكانی  بوویه‌ یه‌كێك  له‌و خوێندكارانه‌ی سه‌فه‌ری وڵاتی  ( چین )شاری (شین ژان )بكات سه‌فه‌ره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئاشنا بوون به‌ تواناو ئامێره‌ كانی كۆمپانیای (هواوی)  كه‌ یه‌ كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناو بانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری موبایل   ئاشنا بوون به‌ چۆنیه‌تی كاركردن له‌ دروست كردن دیزانكردنی ئامێره‌ جیاوازه‌كانی كۆمپانیاكه‌ و ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكه‌ .له‌سیمیناره‌كه‌شدا ته‌واوی ئه‌و .زانیاریانه‌ی كه‌ وه‌ری گرتبوو سه‌رجه‌م ئه‌و خول و دیداره‌كانیدا بۆ ئاماده‌بووانی  پێشكه‌كه‌ش كرد

ئاماده‌بوانیش له‌كۆتای سیمیناره‌كه‌دا سوپاس و ده‌ست خۆشیان له‌ م خوێندكاره‌ نمونه‌یه‌كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوون و تواناكانی هیوای سه‌ركه‌وتن و كاری باشتریان بۆ خواست

لای خۆیه‌ خوێندكار (ره‌ز به‌ها) سوپاسی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك كرد بۆ پشتیوانی پشتگیركردنی بۆ ئه‌م گه‌شته‌ رزانستیه‌

ن/ نزار محمد

  

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close