سەرەکی

TCI Departments






























كۆلیجی تەكنیكی ئينفورماتيك


بۆ یەكەمین جار ئەم جۆرە كۆلێجە لەنێو زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لایەن ڕاگراو ستافی
مامۆستایانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەرو بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینە زانستی ژمارە ) 3/  12357 (
لە 17 – 6- 2013 فەرمانی ژمارە ) 4/ 13046 ( لە 25 – 6- 2014 دامەزرا و لە سێ بەشی زانستی پێكهاتووە.  


بەشە زانستیەكانی كۆلیجی تەكنیكی ئينفورماتيك بریتین لە:

1- بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری.
2-
بەشی به رێوه بردنی تۆڕه كان.
3- 
بەشی به رێوه بردنی داتابەیس.

ئامانجی کۆلێج


پێگەیاندنی كادر و پسپۆڕی تەكنیكی شارەزا كە بیرمەدندێكی لێهاتوو و پەیوەندیكەری كاریگەر، چارەسەركەری كێشە
نوێكان و فێركەری هەمیشەیی بن. هەروەها پێگەیاندنی شارەزا لە بوارە جیاجیاكانی ئینفۆرماتیكدا لەسەر ئاستی
بەكالۆریۆسی تەكنیكی و وە بەرزتر، تەیار بە شارەزایی و زانیاری سەردەم هاوشان لەگەڵ دوا پێشكەوتنەكانی زانست
و تەكنەلۆجیا و لەبەر رۆشنایی پێویستیەكانی بازاڕی كار بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی كۆمەڵگا بكەن و بەشداری بكەن لە
پەرەپێدان و پێشكەوتندا
.


خوێندنى بەیانیان



خوێندنى ئێوارن














Recent Announcements کارو چالاکیەکان

  • یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ به‌رده‌وامه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ دووه‌م ڕۆژی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ندازیاری و كۆمپیوتینگ به‌رده‌وامى هه‌یه.له‌دووه‌مین ڕۆژی یه‌كه ...
    Posted Aug 23, 2017, 1:52 AM by media tci
  • 64 توێژینه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێن لەمیانی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگدا 64 توێژینەوەی زانستی پێشكەش دەكرێن.بەپێی كارنامەی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ، لەماوەی سێ ڕۆژی كۆنفڕانسەكەدا 64 توێژینەوەی زانستی لەبوارەكانی ئەندازیاری و ...
    Posted Aug 23, 2017, 2:33 AM by media tci
  • پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی مالیزیا: كوردستان توانای پێشكەوتنی هەیە پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لەبواری تەكنەلۆژیادا توانای زۆرباشی هەیە بۆئەوەی پێشبكەوێت.پڕۆفیسۆر دكتۆر ناومی سەلیم، مامۆستا لەزانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا لەمیانی بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ ...
    Posted Aug 23, 2017, 2:34 AM by media tci
  • یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ سێ شەممە یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری و كۆمپیوتینگ لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان بۆ ...
    Posted Aug 23, 2017, 2:35 AM by media tci
  • Holding Workshop"An Academic Impact on University Ranking" We proudly announce TCI Workshop on( An Academic Impact on University Ranking),  on (10/5/2017- Wednesday )
    Posted Jun 6, 2017, 2:57 AM by media tci
Showing posts 1 - 5 of 6. View more »

Events at Technical College of Informatics TCI